بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: کێوی مێژوویی قەڵای پایگەلانی هەورامان کە لە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەییدا تۆمار کراوە، بەشێک لە مێژوو و فەرهەنگی ئەم ناوچە و دەفرایەتییەکی بێ وێنە بۆ گەشتیارە ناوخۆیی و بیانییەکانە.
ئەو وتیشی: گوندی پایگەلان ناوچەی جیهانی هەورامان جگە لە پێشینەی مێژوویی، خاوەن دەفرایەتی گەشتیاری تایبەتە کە ناساندنیان رۆڵی گرینگی لە پێک هێنانی کاروپیشە بۆ خەڵک دەبێت.
ناوبراو روونی کردەوە: گەشتیاری باشترین هۆکار بۆ پێک هێنانی کاروپیشەی گوندییە و هیوادارین بە بەرنامە داڕشتنی رێک و پێک و بە هاوکاری خەڵک و بەرپرسان بەم ئامانجە بگەین.
Your Comment